4 هەزار کەسى تر لە عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و 74 تووشبووش گیانیان لەدەستدا

کارمەندێکی تەندروستی له تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند 4 هه‌زار و 177 که‌سى تر له عێراق تووشى کۆرۆنا بوون، 3 هه‌زار و 865 تووشبوو چاکبوونه‌وه و له به‌رامبه‌ردا 74 تووشبووى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێکدا که ئه‌مڕۆ هەینى بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشکرایکردووه: ” 4 هه‌زار و 177 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌کانى چاکبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 3 هه‌زار و 865 تووشبووى کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌که‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و که تێیدا هاتووه، “74 تووشبوو به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌کان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له عێراق تاوه‌کو ئێستا 223 هه‌زار و 612 که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون، 164 هه‌زار و 874 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه، 582 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 6 هه‌زار و 814 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 51 هه‌زار و 924 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



