چوار ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان هەڕەشەی کشانەوە لە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکەیان دەکەن

مەودا مستەفا
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست SNN کەوتوون، چوار ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان هەڕەشەی کشانەوە لە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن.
دوای ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان دەستی لە پۆستی سەرۆكی فراکسیۆن و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كێشاوەتەوە، سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕان لە رێگەی SNNەوە رایگەیاند: “ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە”.
ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە: “چوار ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان کە پێکهاتوون لە عەلی حەمەساڵح، شیرین ئەمین، د.شایان عەسکەری، گۆران ئینزیبات، لە کۆبوونەوەیەکدا داوایان لە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کردووە هەڵوێستی خۆی لەبارەی کشانەوە لە حکومەت نیشانبدات و یان وەک ئۆپۆزسیۆنێک بمێنێتەوە یاخود چاکسازی راستەقینە دەستپێبکەن”.
ئەو سەرچاوەیەی بزوتنەوەی گۆڕان راشیگەیاندووە: “ئەو چوار پەرلەمانتارە هەڕەشەی کشانەوەیان لە فراکسیۆنی گۆڕان کردووە و راشیانگەیاندووە لە ئەگەری کشانەوەیاندا فراکسیۆنێکی سەربەخۆ پێکدەهێنن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



