تورکیا، ڕوسیا و ئێران: دژی رێککەوتنی نەوتی هەسەدە و ئەمریکاین

وێنە: AP
SNN
تورکیا، ڕوسیا و ئێران لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا دژایەتی خۆیان سەبارەت بە رێککەوتنی نەوتی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کۆمپانیایەکی ئەمریکی نیشاندا و راشیانگەیاند: “پێویستە ئەمریکا سوریا جێبهێڵێت”.
ئەو سێ وڵاتە کە رێککەوتنی ئەستانە لە نێوانیاندا هەیە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشیاندا رایانگەیاندووە: “جەخت لە سەروەری سوریا دەکەینەوە، دژی دەستبەسەرداگرتنی نەوتی سوریاین بەشێوەیەکی نایاسایی و بردنەدەرەوەی داهاتەکەی”.
ئەو سێ وڵاتە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و کۆمپانیایەکی خاوەن مۆڵەتی ئەمریکی بە “رێککەوتنێکی نایاسایی” ناودەبەن.
هاوکات رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئەمریکی لە بەدواداچوونێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، گروپە چەکدارییەکانی ئێران کە لە سوریان ماوەیەکە پەیوەندییان لەگەڵ هۆزەکانی دێرزوور دروستکردووە و دەیانەوێت هانیانبدەن دژ بە ئەمریکا و داوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەکەیان بکەن.
ئەم هەفتەیەش پێکدادان و گرژی لە نێوان کاروانێکی سەربازی ڕوسیا و هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دروستبوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە تورکیا هێرش و ئۆپراسیۆنی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری سوریا دەستپێکردووە و چەند ناوچەیەکی لەژێر دەستی شەڕڤانان دەرکردووە و هەڕەشەکانیشی بەردەوامە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



