7 نیشانە کە پێت دەڵێت تووشی کۆرۆنا بوویت بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەیت

SNN
توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن کە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی کۆرۆنا بوون بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن، توێژەرانی سەنتەری جۆن هۆبکینزی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە کەسانێکی زۆر تووشی کۆرۆنا بووبن بەڵام بەبێ ئەوەی هەستی پێنەکەن، بۆیە لە رێگەی چەند نشانەیەکەوە دەتوانن، کۆرۆنا لە ئەنفلۆنزای ئاسایی جیابکەنەوە.
1- لەرز و تا : لە هەر دوو تووشبوویەکی کۆرۆنا دانەیەکیان لەرز یاخود تای هەبووە، وەک لە چین توێژینەوەی لەسەر کراوە، چۆن بتوانین لەرزو تای کۆرۆنا لە ئەنفلۆنزای ئاسایی جیابکینەوە ئەوەیە کە لەرزو تای کۆرۆنا هەناسە توندی و سەرئێشەی لە رادە بەدەری لەگەڵە.
2- نەمانی هەستی تام و بۆن: یەکێک لە بەهێزترین نیشانەکانی کۆرۆنا کە لە زۆر کەس دیاریداوە بەبێ ئەوەی ڤایرۆسەکە بێتاقەی کردبن، نەمانی هەستی تام و بۆن بووە.
3- هەڵوەرینی قژ: بەهۆی ئەوەی کۆرۆنا کاریگەی لەسەر زۆربەی ئەندامانی جەستە هەیە، قژ هەڵوەرینیش یەکێکە لەو نیشانانە، چونکە کەسەکە توانای خواردنی نامێنیت لەگەڵ لاوازی جەستەی کە ئەمەش کاریگەری راستەخۆی دەبێت لەسەر هەڵوەرینی قژ.
4- هەناسە توندی: بەشێکی زۆری هاووڵاتییان کە تووشی کۆرۆنا بوون، سەرەتا لەوەوە هەستیان پێکردووە کە هەناسەیان توند بووە، ئەویش بەهۆی ئەو هەوکردنەوەی کە ڤایرۆسەکە لە سییەکاندا دروستی دەکات.
5- کۆکەی وشک: لە توێژینەوەکەدا هاتووە چەندین کەس پێش داغڵبوونیان بۆ نەخۆشخانە کۆکەی بەردەوام و وشکیان هەبووە، دواتر کە پشکنینیان بۆ کراوە دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
6- هەستکردن بە ماندوێتی: لە %53 ئەو کەسانەی پێش ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت دەرکەوتووە کە هەستیان بە ماندووبوونێکی زۆر کردووە کە بە پشوودانیش نەڕەویوەتەوە، کە ئەمە رەنگە سەرەتایترین نیشانەی کۆرۆنا بێت.
7- نیشانەی نوێ: لەبەر ئەوەی کۆرۆنا هێشتا نوێیە، رۆژ لەدوای رۆژ توێژینەوەی زیاتری لەسەر دەکرێت و نیشانەی نوێی ئاشکرا دەبێت، وەک ئەوەی هەندێک کەس کێشەیان لە دڵدا بۆ دروست بووە دوای چاکبوونەوەشیان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



