گروپێک چەکدارى داعش لە گەرمیان و سلێمانی و ڕانیە دەستگیرکران

دەستگیرکردنى چەکدارێکى داعش لەلایەن ئاسایشى گەرمیانەوە | فۆتۆ: SNN
SNN
لە میانی بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێریکردنی جموجۆڵی تیرۆریستان دەزگای ئاسایشی ھەرێم گروپێک تیرۆریستى داعش کە ھاتوونەتە چەند ناوچەیەکی گەرمیان و ھەرێمی کوردستان و خۆیان حەشارداوە دەستگیر کردن.
بەپێى زانیارییەکان، پاش لێکۆڵینەوە و بەدەستھاتنی زانیاری، تیرۆریستەکان خراونەتە ژێر چاودێری و پاش ئەوەى بەڵگەی تەواو کۆکراوەتەوە، دوای رەزامەندی دادوەر، بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ھەڵمەتی دەستگیرکردنی تیرۆریستان دەستیپێکردووە، ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیان ، رۆژی 13ى تەمموز، لە ناحیەی سەرقەڵا، تیرۆریست (ع . و )یان دەستگیرکردووە کە تەمەنی 27 ساڵە، بەپێی دانپێدانانەکەى، “لە ساڵی 2014 ەوە بەیعەتی بە داعش داوە و لە ناوچەکانی عوزێم، سەڵاحەدین، حەویجە چەکداری داعش بووە، هاوکات بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین تاوان دژ بە مرۆڤایەتی”.
لە درێژەی لێکۆڵینەوەکان و بەدواداچوونی بەردەوام، ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیان بە ھاوکاری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی رۆژی 17ى تەمموز، تیرۆریست (س . س)یان دەستگیرکردووە کە تەمەنی 34 ساڵە، بەپێی دانپێدانانەکانی، “لە سەرەتای سەرھەڵدانی گروپى تیرۆریسی داعش بەیعەتی پێداون و چەکدار بووە لە کەتیبەی عەبدولڕەحمان بن رەبیعە و لە سنووری عوزێم ماوەتەوە”.
ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیان، بە ھاوکاری ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی ڕاپەڕین لەسەر ھەمان بەڵگە و زانیاری، ھەمان رۆژ لە ئۆپراسیۆنێکی جیادا، لە سنووری ڕانیە تیرۆریست (غ . س) تەمەن 47 ساڵیان دەستگیرکرد، کە پەیوەندی بە ھەمان تاقمی تیرۆریستەوە ھەبووە و وەک چەکداری داعش بەشداربووە لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەی عوزێم.
پاش دەستگیرکردنى ئەو تیرۆریستانە لێکۆڵینەوەکان چڕترکراونەتەوە و زانیاری نوێ بەدەستھاتووە ھەر لەناحیەی سەرقەڵا، ئاسایشی گەرمیان رۆژی 20ى تەمموز، تیرۆریست (م و )یان دەستگیرکردووە کە بەھەمان شێوە بەیعەتی بە داعش داوە و پێداویستی لۆجستی بۆ چەکدارانی داعش دابینکردووە و ھاوکاریان بووە لە جموجۆڵ و جێبەجێکردنی مەرامەکانیان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


