پاش دەرکەوتنی وەک کەسی دووەمی کۆریای باکوور، خوشکەکەی سەرۆک دیارنامێنێت

SNN
خوشکەکەی کیم جۆن ئون، کە لە ساڵی رابردوودا لەگەڵ براکەی لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا و لە دیدارە گرنگەکانی کیمی برایدا دەردەکەوت و وەک باس دەکرا بە کەسی دووەمی کۆریای باکوور دوای براکەی دادەنرا و بە رێکخەری دیدار و کۆبوونەوەکانیش هەژمار دەکرا، ماوەی چەند مانگێک دەبێت ون بووەو هیچ دەنگۆ و دەرکەوتنێکی نوێی نییە.
ئاژانسی (سوشن یبو)ی کۆریایی باشوور رایگەیاند: کە خوشکەکەی کیم جۆن ئوون ماوەیەکی زۆرە دیار نەماوە و هیچ دەنگوباسێکی نییە، کیم یو جونگ کە دەکاتە خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا میدیاکان رایانگەیاند: کە براکەی چەند پۆستێکی پێ بەخشێوە لەگەڵ پێدانی هەندێک دەسەڵات بە جەنەڕاڵ و کەسە نزیکەکانی، بەڵام دوای بڵاووبوونەوەی ئەم هەواڵە کیم یو جونگ هیچ دەنگیکی نەماوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



