لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی گۆڕینی نەخۆشخانەیەکی منداڵان بۆ تایبەت لە هەولێر پێکهێنرا

نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێر فۆتۆ مەودا مستەفا
SNN
لەدوای بەدواداچوونێکی SNN، حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە گۆڕینی نەخۆشخانەیەکی منداڵان بۆ نەخۆشخانەی تایبەت لە شاری هەولێر پێکهێناوە کە تێچووەکەی 40 ملیۆن دۆلاربووە.
نەگوێرەی فەرمانێک کە واژووی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، لیژنەیەکی سێ کەسی پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە بابەتی بەدواداچوون بە نەخۆشخانەی سانتێ لایف.
چالاکوان و رۆژنامەنووسانی شاری هەولێر لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە لەبارەی ئەو نەخۆشخانەیەوە هەڵمەتێکی فروانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستپێکردووە، عەلی ئەحمەد یەکێکە لەو کەسانەی کە بەشداری هەڵمەتەکەی کردووە بە SNNی راگەیاند: “نەخۆشخانەی (سانتێ لایف) کە بەناوی نەخۆشخانەی منداڵانەوە حکومەت دروستیکرد، ئێستا نەخۆشانی کۆرۆنا بە نرخێکی خەیاڵی وەردەگرێت، هەروەها حکومەت نزیکەی 20 ملیار دیناری تێدا خەرج کردووە، کەچی ئێستا دراوەتە کەسێکی بەناو تایبهت بەبێ دیاربوونی هۆکارەکەی کە گوایە بە زیاتر لە بیست ساڵ قەرزەکەی بداتەوە حکومەت”.
وتیشی: “بەڕوونیش دیاربووە کە نوسراوە نەخۆشخانەکە بۆ کەمدەرامەت و هەژارانە، کەچی ئێستا بۆتە تایبهت و نرخی خەیاڵییە، هەولێر ئێستا یەک نەخۆشخانەی حکومی هەیە هەبوونی ئەو نەخۆشخانەیە زۆر پێویسته، داوا دەکەین داواکاری گشتی دۆسییە بۆ ئەو گەندەڵییە بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بگەڕێنێتەوە کەرتی حکومی بۆ منداڵانی کەمدەرامەت، من سکاڵام لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە دەستیان لە فرۆشتن و هەڕاجکردنی ئەو نەخۆشخانەیە حکومیە هەیە”.
پێشتریش دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو نەخۆشخانەیەوە رایگەیاند: “پێموایە لەسەر ئەرکی حکومەت دروستنەکراوە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات بەدواداچوونی بۆ دەکەین و روونکردنەوەی زیاتر دەخەینەڕوو”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



