
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، وڵاتی ئیمارات پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات، بە سەرۆکایەتی جارید کۆشنەر راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فرۆکەکە لە تەلئەبیبەوە بەرەو ئەبوزەبی دەڕوات، بۆ جاری یەکەمە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی سەردانی ئیمارات بکات.
ئەم سەردانە هاوبەشەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ئیمارات لە چوارچێوەی، دۆزینەوەی رێگە چارەی هاوبەش لەنێوان وڵاتی ئیسرایل و ئیمارات، وەفدەکەی ئیسرائیل لە چەندین کەسایەتی سیاسی و سەربازی و ئابووری و دیبلۆماتکاری ئەو وڵاتە پێکدێت، بۆ بەرەوپێشبردنی پەیماننامەی ئاشتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا لەگەڵ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیان.
ئەم هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەی ئیسرایل و ئیمارات و ئەمریکا، بۆ برەودانە بە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و چەسپاندنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و برەوپێدانی پەیوەندییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا، کە جارید کۆشنەر بە ئەندازیاری ئەم پەیوەندیانە دادەنرێت.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



