پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری خۆی بۆ دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممە ئاشکرا کرد

0
1143

SNN- مەودا مستەفا

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە 2 ئەیلول کۆبێتەوەو تێیدا بەرنامەی کارییان لەسەر چەند تەوەریک بێت

دەقی بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان:

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاساییی خولی پایزەی رۆژی چوارشەمە ‌ رێكەوتی 2020/9/2ی راگەیاند، كەبەمشێوەیەی خوارەوەیە:

بەرنامەی كار
بەپێی حوكمی ماددەی (5) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم) لە ماددەی (16) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (20) و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (1)ی پاش نیوەرۆ رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 2/9/2020 بەم شێوەیە بێت:

یەكەم: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووەم: كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم / دووەم) لە ماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لە مادده ‌(18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق.
چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق) بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this