
SNN
سەرۆکی لوبنان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کوتلەی کۆمەڵەی حزبوڵای لوبنان، بە فەرمی مستەفا ئەدیب-ی راسپاد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرۆکایەتی لوبنان ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە پاش ئەوەی شەوی رابردوو زۆرینەی پەرلەمانتارانی لوبنان پاڵپشتی خۆیان بۆ مستەفا ئەدیب دەربڕی، ئەمڕۆ میشێل عەون، سەرۆککۆماری لوبنان ئەدیبی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێش ئەوەی ئەدیب رابسپێردرێت بۆ حکومەتی نوێی لوبنان، لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە کۆبوەتەوە.
ئەدیب لە دوای ساڵی 2013ەوە وەک باڵیۆزی لوبنان لە بەرلین کاریکردوە، هەروەها راوێژکاری نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری لوبنان بووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



