پۆلیسى گەرمیان هۆشدارى دەدات: رێژەى کوشتن بە ئەنقەست زیادیکردووە

لێکۆڵینەوەى پۆلیس لەکاتى تاوانێکدا | فۆتۆ: Tony Webster / Flickr
SNN- سيروان حەسەن
بەپێی ئامارەكان لە سنوورى گەرميان لە ماوەى هەشت مانگى رابردوودا 14 پياو بە ئەنقەست و يەك كەسيشيان بەهەڵە كوژراوە، بە وتەى پۆليسیش “رێژەى كوشتن زۆر زيادى كردووە”.
عەلى قەدورى، وتەبێژی پۆلیسی گەرميان بەSNNى راگەياند: لە ماوەى هەشت مانگى رابردووى ئەمساڵ لە سنوورى گەرميان 14 كەس لە رەگەزی نێر كە پياو و گەنج بوون، كوژراون”.
وتيشى: “13 كەسيان بە ئەنقەست بەهۆى كێشەى کۆمەڵایەتییەوە كوژراون و يەك كەسيشيان بەهەڵە كوژراوە، دەتوانین بڵێین لە سنوورى گەرميان رێژەی كوشتن زۆر زياتر بووە”.
سەبارەت بە ئەنجامدەرانى ئەو تاوانانە وتەبێژی پۆلیسی گەرميان روونيشيكردەوە: “تۆمەتبارەکان هەموويان دەستگيركراون و تەنيا يەك كەسيان نەبێت كە هەڵهاتووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ مەبەستی دەستگيركردنى بەردەوامە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



