
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەنیازە بازرگانیی کڕین و فرۆشتنی چەک لەنێوان چین و ئێراندا قەدەغە بکات”.
مایک پۆمپیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی رادیۆیی WMAL-FM رایگەیاندووە “یەکێک لەو وڵاتانەی دەیەوێ چەک بە ئێران بفرۆشێت، چین-ە پارەیەکی زۆریشی لێوە دەستدەکەوێت”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە واشنتن لەو بڕوایەدایە چین لەو رێگەیەوە بە نهێنیی چەندین سیستمی ئەتۆمی وەردەگرێت، بۆیە ناهێڵین ئەوە روو بدات.
وتیشی: “گەر چین پێشێلی سزاکانی ئەمریکا بکات دژی ئێران، ئەوا ئەمریکا ناچاری دەکات بەرپرسیارێتییەکی گەورە بخاتە سەر شانی خۆی”.
مایک پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕوو “پێشبینیدەکەن لە بەهاری داهاتوودا جارێکی دیکە سزاکانی سەر ئێران تازە بکەینەوە، بۆیە رەنگە تاران و پەکین بواری ئەوەیان نەبێت ئەو بازرگانییە بکەن”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



