گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (1/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- تیروپشکی وەرزی نوێی لالیگا 2020/2021 راکێشراو خولەکە لە بەرواری 13/9/2020 دەستپێدەکات.
- تا ئێستا یانەی بەرشەلۆنە دڵنیا نیە میسی بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانی یانەکەیە یان نا.

ئاس:
- گالاکتیکۆی نوێی یانەی ریاڵ مەدرید(ئۆدیگارد).
- ئۆدیگارد پەیوەندی بە تیپی یەکەمی یانەکەوە دەکات دوای ئەوەی بۆ ماوەی 5 ساڵە گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە کردووەو یەکەم یاریزانی نوێی زیدانە لەم وەرزی نوێ و دەستی بە راهێنانەکان کردەوە.
- بێدەنگی روو لە ژووری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە دەکات دوای ئەوەی میسی لە هەفتەی رابردوو بڕیاری رۆشتنی دا.
- تیروپشکی وەرزی نوێی لالیگا لە مەدرید راکێشراو خولەکە لە 12 و 13ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.
- هەروەها خولەکە لە 23ی مانگی ئایاری 2021 کۆتایی دێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- فەرمانەکانی کومان.
- کومان سەرپەرەشتی یەکەم یەکەی مەشقی یانەی بەرشەلۆنەی پێش دەستپێکردنی وەرزەکە کرد، بەڵام میسی ئامادە نەبوو، هەریەکە لە سوارێز و ئارتۆرۆ ڤیدال ئامادەی راهێنانەکان بوون.
- یانەی مانچستەرسیتی ئەگەر بیەوێت گرێبەستی میسی بدات، دەبێت نرخی هەڵوەشانەوەی بدات.
- تیروپشکی لالیگا راکێشراو کاتی یاری کلاسیکۆ دیاری کرا.

سپۆرت:
- بەرشەلۆنەی کومان بە بێ میسی دەستپێدەکات.
- تیروپشکی لالیگا راکێشراو یەکەم یاری کلاسیکۆ لە یاریگای کامپ نۆ لە 25/10/2020 ئەنجام دەدرێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



