شای سعودیە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی لەکار دوورخستەوە و رەوانەی دادگا کرا

ش سەلمان عەبدولعەزیز شای سعودییە
SNN
شا سەلمان عەبدولعەزیز لە فەرمانێکی دیوانیی شاهانەدا کۆتایی بە راژەی فەهەد بن تورکی بن عەبدولعەزیز فەرماندەی هێزەکانی سوپا هێنا و پاش خانەنشینکردنی رەوانەی دادگای کرد بۆ لێکۆڵینەوە.
هەر بەپێی فەرمانەکە، جێگری میری ناوچەی جوف-یش لەپۆستەکەی دوور خرایەوە و ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتی بەرگریش نێردران بۆ لێکۆڵینەوە.
هۆکاری دەرکردنی ئەو فەرمانە شاهانەیە بوونی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەیە لەناو دامەزراوەکانی وەزارەتی بەرگری و گومانلێکراوان رەوانەی دادگایەکی سەربازیی کراون.
شا سەلمان لە فەرمانێکی تری شاهانەیدا فەریق روکن موتڵیق بن سالم-ی وەک جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی دیاریکرد ئەرکی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان رابپەڕێنێت.
هاوکات شا سەلمان داوای لە دەستەی چاودێری و قەڵاچۆ کردنی گەندەڵیی کردووە دەست نەپارێزێت لە هیچ سزایەک و بڕیاری خۆی بە شەفافانە بدات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



