“ئەگەر لوبنان چاکسازی نەکات هاوکاری نێودەوڵەتی پێشکەش ناکرێت”

SNN
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: ئەگەر حکومەتی لوبنان چاکسازی نەکات، ئەوا ئەو هاوکاریە داراییەی پێشکەش ناکرێت کە لە کۆنگرەی پاریسی ساڵی 2018 بۆ ئەو وڵاتە کۆکرایەوە و بڕەکەی 10 ملیار دۆلارە.
ماکرۆن لە میانی سەردانێکیدا بۆ بەیروت رایگەیاند: “فشاردەکەم بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان چاکسازی لە دام و دەزگاکانی دەوڵەتدا بکات و هەمیشە پشتیوانی گەلی لوبنانم”.
وتیشی: ئەگەر لوبنان چاکسازی نەکات ئەوا ئەو هاوکاریەی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2018 کۆکرایەوە، ناگەیەندرێتە حکومەتی ئەو وڵاتە”.
ماکرۆن لەبەردەم نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان و چالاکانی مەدەنی، سوپاسی یەکێتی ئەوروپا و جیهانی و کۆمپانیا فەڕەنسییەکانی کرد کە لەدوای تەقینەوەکەی بەیروت هاوکارییان پێشکەشی ئەو وڵاتە کردووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



