
وێنە: تایبەت بە SNN
مەودا مستەفا
بەپێی زانیارەکانی پەیامنێری SNN لە هەولێر شەوی رابردوو گۆرەپانی چەک فرۆشان لە هەولێر بە تەواوەتی سوتاوە، دوای سووتانیشی سەرجەم دووکانەکان تێکشکێندراوە.
یەکێک لە خاوەن دووکانی گۆرەپانەکە بە SNNی راگەیاند: نیوە شەوی رابردوو گۆرەپانی چەک فرۆشانی هەولێر سوتاوە، دوکاندارەکان کەسێک بە سوتاندن و تێکدانی دوکانەکان تۆمەتباردەکەن کە دانیشتووی گەڕەکی کانی گەنیە و لە هەمانکاتیشدا مەڕدارە .
ئەو دووکاندارە باسی لەوەشکرد: “لە کامێرای چاودێرییەوە وێنەی ئەو کەسە دەرچووە کە دووکانەکان دەسوتێنێت، گومان دەکەین سوتانی دووکانەکانمان پەیوەندی بە سەلامەتی شوێنەکەوە هەبێت، چونکە کڕیارەکان کە دێنە ئەو شوێنە چەکەکان تاقیدەکەنەوە”.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سوتان و تێکدانی دوکانەکان دەکات.
ژمارەی دووکانەکانی گۆرەپانی چەک فرۆشان زیاتر لە 100 دووکانە و دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر، کۆیە و نزیکەی 10بۆ 15کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە.





More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



