
SNN-محەمەد مستەفا
دوای 20 رۆژ لە گرتنەوەی تەواوی ئاوی زێی بچووک، تا ئێستا وڵاتی ئێران هیچ بەشە ئاوێکی لە زێی بچووک بەر نەداوەتەوە بۆ باشووری کوردستان و بە گوێرەی بەدواداچوونی SNN یش ئاستی ئاوی زێی بچووک لە سنووری قەزای پشدەر بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە .
زانا عوسمان سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاوی خاس لەسەر زێی بچوک بە SNN ی راگەیاند: ماوەی 20 رۆژە ئێران لە بەنداوی کۆڵسەی سەردەشت و تەواوی بەشە ئاوی زێی بچووکی گرتۆتەوە و تا ئێستا هیچ بەشە ئاوێکی بەرنەداوەتەوە .
وتیشی “سەرەڕای گرتنەوەی ئاوەکەی لە لایەن ئێرانەوە هاوکات بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە چەد رۆژێکە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە ئەو بڕە ئاوەش کەمی کردووە کە لەناو خۆی هەرێم دەڕژێتە ناو زێی بچووک ”
زانا عوسمان باسی لەوەشکرد : دوای ئەو شەپۆلە گەرمایە ئاستی ئاوی زێی بچووک 8 سانیتمەتری تر دابەزیووە و ئاستی ئاوی زێی بچووک لە نزمترین ئاستی دایە .
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاوی خاس راشیگەیاند : بەهۆی دروستکردنی بەنداوێکی کاتی ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ گلدراوەتەوە و رۆژانە بەسەر گەڕەکانی قەڵادزێ ئاو دابەش دەکرێت.
دەکرێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



