ماکرۆن “كۆششه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن به تایبه‌ت له چه‌ند پرسێك كه مایه‌ی گرنگی ئێمه‌یه له شنگال و له پاڵ ئێزدییه‌كان”

ماکرۆن لە عێراق
SNN
ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌و كۆنفرانسە رۆژنامهوانیەدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا ماکرۆن رایگەیاند: كۆششه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن به تایبه‌ت له چه‌ند پرسێك كه مایه‌ی گرنگی ئێمه‌یه له شنگال و له پاڵ ئێزدییه‌كان، هەروەها شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد: فه‌ره‌نسا دووپات له پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به عێراق ده‌كاته‌وه بۆ دۆستایه‌تی له نێوان هه‌ردوولادا، و كاركردن له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رقه‌راركردنی دیموكراسیه‌ت له عێراقدا، گفتوگۆمان له باره‌ی دۆخی ئێستا كردووە. دووپات له پته‌وكردنی هاوكارییه‌كان له ته‌واوی بواره‌كاندا كرایه‌وه.
هەروەها فه‌ره‌نسا پابه‌نده به زامنكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه، له بواره‌كانی په‌روه‌رده و رۆشنبیریش هاوكار ده‌بین، كۆششه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن به تایبه‌ت له چه‌ند پرسێك كه مایه‌ی گرنگی ئێمه‌یه له شنگال و له پاڵ ئێزدییه‌كان. له بواری ته‌ندروستی و مرۆیش هاوكار ده‌بین، له پابه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین، به تایبه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، كه فه‌ره‌نسا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له شه‌ڕ به‌شدار بووه، و شه‌ڕه‌كه زۆر نه‌هامه‌تیی لێكهوتهوه بۆ عێراقییه‌كان و شه‌ڕی داعش تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لای خۆیەوە رایگەیاند: سوپاسی پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی فه‌ره‌نسای كرد و رایگه‌یاند په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له ته‌واوی بواره‌كاندا ده‌ده‌ین، فه‌ره‌نسا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان زۆر هاوكاری كردووین به تایبه‌ت له له پڕۆژه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال، هەروەها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له ته‌واوی بواره‌كان په‌ره‌پێده‌ده‌ین. قسه‌مان له بواری وزه و هاوكارییه‌كان كرد، به تایبه‌ت وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم، بۆ به‌رهه‌مێنانی وزه‌ی كاره‌با. هه‌وڵده‌ده‌ین كه ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان لابده‌ین و ئاسانكارییان بۆ بكه‌ین.
ئەمڕۆ 2ی ئەیلول سەرۆكی فه‌رەنسا گەیشتە بەغدا و چەند دیدارێكی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ھەرێمیش ئەنجامدا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



