
سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە-هەڵەبجە
SNN- مەودا مستەفا
بەرپرسی راگەیاندنو پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند: رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمەی كردووە دەتوانین بڵێین دۆخی تەندروستیی هەولێر لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.
سامان سەلمان بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر بە SNNی راگەیاند: رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمیكردووە دەتوانین بڵێین دۆخی تەندروستیی هەولێر لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە، تیمەكانی تەندروستیش لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامن لە پشكنین ودۆزینەوەی حاڵەتەكانی دیكەی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر .
وتیشی : “بەهۆی نزیك بوونەوەی وەرزی پایز و زستان هاتنی شەپۆلێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر تەواوی ئامادەكاریاەكانی خۆی دەستپێكردووە و هەڵمەتێكی هۆشیاریشمان دەستپێكردووە لەسنووری پارێزگای هەولێر و داوا لە هاووڵاتییان دەكەین هاوكاری تیمەكانی تەندروستی بكەن بۆ ئەوەی تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبن و ئازیزانیان لە دەست نەدەن”.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ئێستادا لە سنووری پارێزگای هەولێر 11989 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژماریەشدا 7947 كەس چاكبوونەتەوە و 418 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



