پۆلیس بكوژی هاووڵاتییە سوتێندراوەكەی سەیدسادقی دەستگیركرد

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا هاووڵاتییەكی دانیشتووی قەزای سەیدسادق لە دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دواتر تەرمەكەی بە سوتێندراوی لە نزیك ناحییەی عەربەت دۆزرایەوە كە پێش سوتاندنی چەند فیشەكێكی پێوەنرابوو، ئەمڕۆ پۆلیس تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئەو هاووڵاتییەی كوشتووە و پاشان سوتاندویەتی.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكیان بۆ SNN ناردووە ئاماژە بەوەكراوە، ڕۆژی 19-8-2020 ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت زانیارییان پێگەیشت كە تەرمێك لە دۆڵی دوكانیان لە ناحیەی عەربەت دۆزراوەتەوە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە كراو دەركەوت كە تەرمەكە بەناوی (د ، ر ، س) لەدایكبووی 1984 چەند فیشەكێكی پێوەیەو سوتێنراویشە.
ئاماژەی بەوەشكراوە، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تیمێك پێكهێنرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبارێك بەناوی (ب ، م ،س) لەدایكبووی 1991 ، دانیشتووی قەزای سەید سادق لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت، لەئێستادا تۆمەتبارەو بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNئەو هاووڵاتییەی كە كوژراوە و سوتێندراویشە دانیشتووی قەزای سەیدسادق و كاری كڕین و فرۆشتن بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی كردووە ئەو ڕۆژەش ئەو رووداوە روویداوە وتویەتی بۆ ڕنینی شوتی دەڕۆم كە بڕێك پارەی پێبووە و تۆمەتبارەكان بۆ بردنی ئەو پارەیە ئەو هاووڵاتییەیان كوشتووە چونكە هیچ كیشەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەگەڵ كەسدا نەبووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



