دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بڵاودەکرێتەوە
SNN
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 755 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 74 کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 23 هەزار و 29 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق کراوە و بەوەش کۆی ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ملیۆنێک و 670 هەزار و 483 پشکنین.
ئاماژەش بەوەکراوە، سێ هەزار و 552 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاکبوونەوەکان تا ئێستا گەیشتووەتە 187 هەزار و 757 کەس، واتە 76%ی تووشبووان چاکبوونەتەوە.
هەروەها تا ئێستا 247 هەزار و 39 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و حەوت هەزار و 275 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستادا 496 تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدان و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



