دوای ئیمارات.. ئیسرائیل بەنیازە سێ وڵاتی دیکەی عەرەبی ئاشتبکاتەوە

بنیامین بەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
SNN
وەزارەتی هەواڵگریی ئیسرائیل رایگەیاند “دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیمارات، ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تەلئەبیب لەگەڵ سێ وڵاتی دیکەی عەرەبیدا”.
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردۆتەوە “بەپێی پێشبینییەکان و ئەو دەرهاویشتانەی لە راپۆرتەکەی وەزارەتی هەواڵگریدا دەستکەوتوون، رەنگە ئەو سێ وڵاتە هەریەک لە سعودیە و عوممان و بەحرەین بن”.
حکومەتی ئیسرائیل لەئێستادا لەو باوەڕەدایە ئەو وڵاتانە پێویستییان بە بەهێز کردنی لایەنی ئەمنی خۆیان هەیە، لەوانە عەرەبستانی سعودیە و بەحرەینیش دەبێت رووە ئابوورییەکەی بەهێز بکات بە یارمەتی ئیسرائیل.
رۆژی 13ی مانگی ئابی رابردوو بنیامین ناتانیاهو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەسەر ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكانی نێوانیان گەیشتنە ڕێككەوتن، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنەكەی بە (مێژوویی) ناوبرد.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



