بڕیارێکی حکومەتی ناوەند زیان بە زێڕەنگەران و هاووڵاتییانی هەرێم دەگەیەنێت

وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN
وتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان رایگەیاند: “دوای چەند رۆژێک لە بڕیارێکی حکومەتی عێراق کە هاوردەی زێڕی لە هەرێمی کوردستانەوە رەتکردەوە، زیانێکی زۆر بە زێڕنگەران و ھاووڵاتییانی هەرێم دەگات”.
ھەندرێن وەرتی بە SNNی راگەیاتد: “بە گوێرەی بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەمەودوا نابێت لە فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی و بەسڕە کاری ھاوردە و ھەناردەی زێڕ ئەنجام بدرێت بەڵکو ئەو کارە تەنیا لە فڕۆکەخانەی بەغدا و چەند فڕۆکەخانەیەکی دیکەوە دەکرێت”.
وتیشی: “ئێمە پێمانوایە ئەو بڕیارە وێڕای ئەوەی زیان لە داھاتی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەدات، زیانیشی بۆ زێڕنگەر و ھاووڵاتییان دەبێت کە بە نرخی گرانتر زێر بکڕن و بە ھەرزانتر بیفرۆشن چونکە خەرجی زۆری دەوێت تا دەگاتە بەغدا بەدەر لەوەش گەرەنتی ئاسایش و گەیشتنیشی کەمترە”.
ئەوەشی خستەروو: ”حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەو بڕیارە ئاگادارە و گەشبینین کە ئەو گرفتە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات چونکە بەراستی لە داهاتوو ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر ناکرێت زیانێکی زۆمان پێدەگات”.
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای زێڕنگەران نزیکەی هەزار و 700 زێڕنگەر لە هەرێمی کوردستان هەیە و بە وتەی هەندرێن وەرتێ ئەگەر ئەو دۆخە تا ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، ئەوا پێشبینی دەکرێت بەشێک لە زێڕنگەران واز لە پیشەکانیان بهێنن لەبەر ئەوەی قازانجەکانیان کەمدەکات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێگەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقەوە بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی زێڕی گەیاند بە فڕۆکەخانەی هەولێر، سلێمانی و بەسرە و سێ رۆژە زێڕ لە کوردستانەوە نەچووەتە دەرەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



