ئەڵمانیا: دەمانەوێت هاوکاربین لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: “دەمانەوێت ئەوەی لەدەستمان دێت ئەنجامی بدەین بۆ ئەوەی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبنەوە”
هێیکۆ ماس، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە بەرلین سازیکرد، باسی لەوە کرد کە راوێژکاری وڵاتەکەی، ئەنگێلا مێرکڵ دوێنێ لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەتەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە گرژیی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دوواین پەرەسەندنەکانی لیبیا بووە.
هاوکات دووپاتیکردەوە کە هەڵوێستی مێرکڵ سەبارەت بە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نەگۆڕاوە و رایگەیاند: ئەگەر بگونجێت خوازیاری دەستپێکردنی دیالۆگێکن لەنێوان یۆنان و تورکیا، بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژ و هەفتەکانی داهاتوودا هەوڵی زیاتر لەگەڵ هەردوولادا دەدەن.
وتیشی: ”گەشبینین بە هەموو ئەو هەوڵانەی دەدرێن لەپێناو نەهشتنی بەربەستەکان، کەمکردنەوەی گوشار و خۆبەدوورگرتن لە هەڵکشانی گرژییەکان و پشتیوانیان دەکەین”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



