
SNN
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە: بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی کلۆرەوە لە گوندی زنجیرەی سەربە شاری چرداول لە پارێزگای ئیلام، گازی ژەهراوی لە رووبەری دوو کیلۆمەتردا بڵاوبووەتەوە و 120 کەس ژەهراوی بوون.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، ئيلياس فەتاحى قایمقامی چرداول رایگەیاندووە، “تاوەکو ئێستا کەس بەهۆی ژەهراویبوونەکەوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵام باری تەندرووستی بەشێک لەوانەی ژەهراوی بوون ناجێگیرە”.
وتیشی: رووداوەکە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە روویداوە، هاوکات ئاگادارى هاووڵاتيانى كردەوە لە ناوچەكە نزيك نەبنەوە.
ئاژانسەکە ئەوەی خستووەتەڕوو: ئەو بوتڵە کلۆرە 800 کیلۆ بووە و کاتێک گواستراوەتەوە لە شوێنێکی قەرەباڵغدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە دەیان کەس ژەهراوی بوون.
ڕێکخراوی مانگی سوری ئێرانی رایگەیاندووە، بە دوو فڕۆکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پێداویستیی پزیشکییان گەیاندووەتە زیاتر لە 100کەسی گوندەکە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



