گوندنشینه كورده‌كانى خانه‌قین ناچارن خۆیان پاسه‌وانى خۆیان بكه‌ن له دژى داعش

قه‌زاى خانه‌قین | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حەسەن
لە سنووری خانەقین گوندنیشینان خۆیان پاسەوانی گوندەکانیان دەکەن و شەوی رابردووش یەکێک لەو گوندانە رووبەڕووی پەلامارێکی داعش بووه‌وه.
شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشى کۆکس بە SNNی راگەیاند: “شەوی رابردوو لە سنووری جەلەولا چەکدارانی داعش پەلاماری ژووری پاسەوانانی گوندی قەڵایاندا کە گەنجەکانی ئەو گوندە شەوان لەو ژوورە خۆیان پاسەوانی گوندەکەیان دەکەن”.
وتیشی: “لەو پەلامارەدا گەنجێکی کورد بە قەناس برینداربوو، دواتر خەڵکی گوندەکە رووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە و توانیویانە راویان بنێن”.
بەڕێوەبەری ئاسایش کۆکس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێستا هاووڵاتییانی کوردی گوندەکانی سنووری خانەقین بۆ جەلەولا هیچ متمانەیەکیان بە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان نەماوە، خۆیان پاسەوانی خۆیان دەکەن”.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه ئه‌وه‌شى روونكردنه‌وه: “لەکاتی پەلاماری چەکدارانی داعش لە شەواندا هێزە عێراقییەکان تەنیا بارەگا و سەنگەرەکانی خۆیان دەپارێزن و هیچ جوڵەیەک ناکەن یان دوای تەواوبوونی پەلامارەکە دەچن بە هانای هاووڵاتییانەوە”.
ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگه په‌لامار و چالاكییه‌كانى داعش له سنوورى خانه‌قین و پارێزگاى دیاله به شێوه‌یه‌كى فراوان له هه‌ڵكشاندان، چه‌ندین هاووڵاتیی بوونه‌ته قوربانى، چه‌ندین گوند چۆڵبوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى زیانه ماددییه‌كان و سووتاندنى ده‌غڵ و دانى جوتیاران.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



