به‌هۆى مه‌ترسیدارى دۆخى كۆرۆنا له دهۆك له هه‌ولێره‌وه پلازماى بۆ ره‌وانه ده‌كرێت

وه‌رگرتنى پلازماى نه‌خۆشانى چاكبووهوهى كۆرۆنا له هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN ـ مەودا مستەفا
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە هەولێر رایدەگەیه‌نێت: ئەمڕۆ دەمانەوێت 40 بوتڵ پلازمای خوێن رەوانەی شاری دهۆک بکەین، چونکە ئێستا دۆخی دهۆک لەژێر مەترسیدایە.
وشیار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بانكى خوێن له هه‌ولێر به SNN راگەیاند: “لە بانکی خوێن رۆژانە 30 کەس پلازما دەبەخشێت، لەدوای بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا هەزار چاكبووهوهى كۆرۆنا پلازمای خوێنیان بەخشیووە، هەروەها لە ماوەی رابردووش‌دا 30 بوتڵ پلازماى خوێنمان بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین ناردووە”.
وتیشی: “بۆ دهۆک پێشتر 30 بوتڵ پلازما نێردراوە ئەمجارهش 40 بوتڵ دەنێرين، هەفتەی داهاتووش 30 بوتڵ پالازما بۆ کۆیە دەنێرین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له بانكى خوێندا چه‌ند بوتڵ پلازما هه‌یه له ئێستادا؟ بەڕێوەبەری بانكى خوێن له هه‌ولێر ئاشكرایكرد: “له ئێستادا له بانكى خوێنى هه‌ولێر هه‌زار و 500 بوتڵ پلازماى خوێنى نه‌خۆشانى چاكبووهوهى كۆرۆنا بوونى هه‌یه”.
پارێزگاى دهۆك یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له ئێستادا رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا تێیدا له هه‌ڵكشاندایه، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 273 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون و سێ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



