به‌هۆى گرژى و شه‌ڕه قسه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه

بزوتنەوەی گۆڕان
SNN – عەلی حەمە سەعید
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى سلێمانى به به‌شدارى نوێنەرى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به‌هۆى گرژى و شه‌ڕه قسه‌ى نێوان ئه‌ندامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى راگیراوه.
بەپێى زانیارییه‌كانى SNN كه له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه له یه‌كێك له به‌شداربووه‌كانى دهستیكهوتوون، “كۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە و ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی حكومه‌تى هه‌رێم و غالب محەمەد، نوێنەری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌ستیپێكردووه، مەبەستی كۆبوونەوەكەش بۆ قسه‌كردن بووە لەبارەی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “غالب محەمەد لەگەڵ رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و چەند ئەندامێكی جڤاتی نيشتمانی كەوتووەتە گفتوگۆیه‌كى تووندەوە، بەوهۆیەشەوە گرژی لە كۆبوونەوەكەی جڤاتی نيشتمانی گۆڕان دروستبووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان هەریەكە لە وەزیری دارایی و رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕانی بە نواندنی نەرمییەكی زۆر بەرامبەر بە پارتی دیمو‌كراتى كوردستان تۆمەتباركردووە”.
SNN ئەوەشی زانیووە، “غالب محەمەد، ئەوەی بە وەزیری دارایی هەرێم وتووە كە ئەو بەرنامەیەی بزووتنەوەی گۆڕان بانگەشەی بۆ دەكرد لە باشتركردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان نەتواندراوە جێبەجێبكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنەوەی گۆڕان نەیتوانیووە بەرگریی لە مافەكانی هاووڵاتییان و مووچەخۆران بكات، دەبێت بزووتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم بكشێتەوە، دواتر گفتوگۆیه‌كى تووند كه‌وتووه‌ته نێوانیان و شه‌ڕه قسه روویداوه، به‌هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى راگیراوه”.
كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌كاتێكدایه كه رۆژى 20ى ئاب، فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و نیگەرانییان دەربڕى لە ئەداى بزووتنەوەکەیان و نەکشانەوەیان لە حکومەتى هەرێم کە لە بەشێکیدا هاتووە، ” بە زووترین کات گۆڕان لەم بەشدارییە بێکاریگەرەى لە دەسەڵات بکشێتەوە و رووبکاتەوە جەماوەرەکەی، لەگەڵ سەرجەم هێز و کەسایەتییە چاکسازیخوازەکانی دیکەی هەرێم، دژی بێدادی و بەردەوامیی گەندەڵی و سەروەرنەبوونی یاسا فشاری جددی دروستبکەنەوە”، دواتر عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، تا ئێستاش نه‌توانراوه جێگره‌وه‌ى بۆ دیاریبكرێت، هاوكات چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى ئه‌و حزبه‌ش له میدیاكانه‌وه لێدوانى تووند ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌كه‌یان له بابه‌تى “نه‌كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تى هه‌رێم”.
له‌و باره‌یه‌وه پێشتر کاردۆ محه‌مه‌د، به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مان له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بهSNNى راگه‌یاندبوو: “ئه‌و ره‌خنه و گله‌ییانه‌ى به‌شێک له په‌رله‌مانتارانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌یکه‌ن له بزووتنه‌وه‌که پێویستى به وه‌ڵامدانه‌وه نییه، چونکه خۆیان به‌شێکن له پرۆسه‌که، ئیتر گله‌يى له‌کێ ده‌که‌ن؟! له‌کاتێکدا خۆیان به‌شدارن له پرۆسه‌ى بڕیار و نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵک ده‌که‌ن، ئێمه هه‌ر بڕیارێک که ده‌یده‌ین پێویسته هه‌موومان پابه‌ندى بڕیاره‌کە بین، ئەمەش بۆ پەرلەمانتارەکانمان راستە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



