توێژینەوەیەک کاریگەری ڤاکسینەکەی روسیا دژ بە کۆرۆنا ئاشکرادەکات

ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
گۆڤاری تەندروستی لانسێت، ئەنجامی توێژینەوەیەکی لەسەر ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا کە کۆمپانیایەکی روسی بەرهەمیهێناوە، دەخاتەڕوو و دەڵێت: ئەنجامەکەی دڵخۆشکەرە و کاریگەری لاوەکی مەترسیداری نییە.
گۆڤارەکە، دوای توێژینەوەی لەسەر ڤاکسینی (سپوتنیک ڤی)، رایدەگەیەنێت لەسەدا 100ی ئەوانەی ڤاکسینەکەیان پێدراوە دژە تەن (Antibodie) لە جەستەیاندا دروستبووە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی مەترسیداری نەبووە.
توێژینەوەکە 42 رۆژی خایاند، 38 کەس خۆبەخشانە ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیکرایەوە و ئەنجامەکەی دڵخۆشکەربوو.
مانگی رابردوو روسیا، وەک یەکەم وڵاتی جیهان، رایگەیاند مۆڵەتی بەکارهێنانی بەخشیوەتە ڤاکسینێکی کۆرۆنا، کچەکەی ڤیلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیاش یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەی وەرگرت.
ئامادەبوونی ئەو ڤاکسینە بۆ بەکارهێنان، لەکاتێکدا بەشێکی زۆر لە پسپۆڕانی تەندروستی باسیان لەوەکردبوو ئامادەبوونی ڤاکسینێک چەند ساڵێکی پێویستە، گومانی ئەوەی دروستکردبوو، لە دروستکردنی ئەو ڤاکسینەدا پەلە کراوە و تاقیکردنەوەی پێویست بۆ زانینی زیان و کاریگەرییەکانی نەکراوە.
گۆڤاری لانسێت، یەکێکە لە کۆنترین گۆڤارەکانی بەریتانیا کە هەفتانە لە بڵاوکراوەکانیدا توێژینەوەکانی دەخاتەڕوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



