
گریزمان لە یاری بەرامبەر بە سوید
SNN Sport
ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، پاش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە سوید کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا و وڵاتەکەی توانی 1-0 بردنەوە تۆماربکات و لێدانی سزای لە دەستدا، ئامانجی وڵاتەکەی لە پاڵەوانێتیەکە ئاشکرا دەکات.
گریزمان دەڵێت:” ئێمە دەمانەوێت خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ببەینەوە، هەموو یارییەکان بردنەوە بە دەست بهێنین، رۆژی سێشەممە دژی کرواتیا یارییەکی گەورەمان لە پێشە، لەسەرمان بردنەوە تۆماربکەین و 6 خاڵی تەواو بە دەست بهێنین”.
دواتر وتی:” یاری کردن بە بێ ئامادەبوونی هاندەر شتێکی نامۆ و سەیرە،رەنگە لایەنێکی ئەرێنی هەبێت،بەڵام ئێمە پێمان باشە هاندەران ئامادەی یارییەکان بن”.
لە کۆتایدا لەسەر یاریەکەی سوید وتی:” یارییەکی ئاڵۆز بوو، تیپی رکابەر لە هێڵی بەرگری رێکخراو بوو، لەسەرمانە لە هێڵی پێشەوە بە خێرایی یاری بکەین، بەڵام ئێستا بە شێوازێکی نوێ یاری دەکەین و دەبێت پشتی پێببەستین”.
گریزمان یەکەم یاریزانی فەرەنسییە لە مێژوودا، سێ لێدانی سزای لەسەر یەک لە دەست بدات.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
6 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
6 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش



