گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 6/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1166
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (6/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دیپای نزیکترە تا لاوتارۆ مارتینێز.
  • هۆڵەندیەکەی یانەی لیۆن نرخێکی گونجاوی هەیە،ئەمەش وایکردووە زۆر زیاتر لە لاوتارۆ مارتینێز نزیکتربێت لە یانەی بەرشەلۆنە،لە ئێستادا لە پێشینەی یانە کەتەلۆنیەکە یاریزانی ژمارە 9 ئەم یاریزانەیە.
  • کومان ئەم یاریزانەی خۆش دەوێت، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا گفتوگۆ لە نێوان یانەکەو ئەو یاریزانە نیە،بەڵام لە داهاتوودا گفتوگۆ دەبێت و بە 25 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت لیۆن جێبهێڵێت.
  • لویس ئینریکی راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە:” یانەی بەرشەلۆنە لە سەروو هەمووانەوەیە”.

سپۆرت:

  • بۆ یاریکردن.
  • میسی لە ماڵەکەی خۆیدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداو سبەی لەگەڵ کومانی راهێنەر دەبێت وئامادە دەبێت بۆ یاریکردن و راهێنان.
  • یاریزانەکە دەیەوێت کێشەو ململانێکیان لە خۆی دووربخاتەوەو لەگەڵ هاوڕێکانی دەست بە راهێنان بکاتەوە.
  • خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەمشەو: ئیسپانیا – ئۆکرانیا 9:45

ئاس:

  • کاری گرنگی کومانی راهێنەر: رزگارکردنی میسییە.
  • دەبێت راهێنەرەکە باشترین وێنەی میسی بگەڕێنێتەوە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لەگەڵ سەرۆکی یانەکە لە جەنگێکدا بوو.
  • کومان پێشتر رایگەیاندبوو :یاریکردنی لەگەڵ میسی خۆشدەوێت، وات لێدەکات یارییەکان ببەیتەوە”.
  • ئەفسانەکە پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامداوە و  پلان بۆ ئەوە دادەنێت بگەڕێتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی سبەی دووشەممە.
  • هازارد بە هاندانێکی نوێیوە گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید.

مارکا:

  • ئاگاداری یانەی یۆڤانتۆس بن.
  • سوارێز لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس رێککەوتووەو لەگەڵ رۆناڵدۆ دەبنە دوو یاریزانی نوێی یانەکە.
  • هەنگاوەکانی میسی بۆ دواوە بوو، هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لە رۆشتن بۆ یانەی یۆڤانتۆس ناوەستێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئەم یاریزانە هاوشێوەی راکیتچ دەفرۆشێت،پارەی دەستدەکەوێت و لە کاتی گۆڕانکارییەکان پارەی زیاتری پێدەدرێت.
  • فلۆرنتینۆ یاریزانە پاڵەوانەکانی بە سەردەکاتەوە، سەرۆکی ریاڵ مەدرید لە ڤاڵدیبیباس سەردانی یاریزانەکانی دەکات کە هەموو وەرزێک پێش دەستپێکردنی ئەم کارە دەکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this