هەنجیری گوندى مەرگە ههناردهى ناوهڕاست و باشوورى عێراق دهكرێت

بهرههمى ههنجیرى گوندى مهرگه سهربه قهزاى دوكان | فۆتۆ: SNN
محەمەد مستەفا
هەنجیری گوندی مەرگە لە بازاڕەکانی هەرێم بەگشتی و بازاڕەکانی سلێمانی بەهۆی تامە تایبەتیەکەیهوه خواستێکی زۆری لەسەرە و ئهمساڵ ههناردهى پارێزگاكانى باشوور و ناوهڕاستى عێراق كراوه.
بەرهەمی هەنجیری رۆژانەی گوندەکە 3 تەنە
دیاری زاهیر، جوتیارێکی گوندی مەرگەیە بە SNNی راگەیاند: “بەرهەمی هەنجیری گوندەکەمان ناوبانگی تایبەتی خۆی هەیە لە بازاڕەکانی هەرێم، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەهۆی شەپۆلى گەرماوه بەرهەمی هەنجیرەکەمان وەک پێویست نەبوو، بەڵام بەگشتی بەرهەمی رۆژانەی گوندەکەمان دەگاتە 3 تەن هەنجیر”.
وتیشى: “ساڵی پار نرخی هەر کیلۆیەک هەنجیر بەرامبەر هەزار دیناری عێراقی بوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی دارایی و زۆربوونی بەرهەمی هەنجیر لە بازاڕەکاندا نرخەکە لە نێوان 500 تا 800 دینارە، بەگشتی دانیشتووانی گوندەکە توانیومانە وەک بەشێکی داهات سوودی لێ ببینین”.
هەنجیری مەرگە گەیشتۆتە بازاڕەکانی باشووری عێراق
خدر مەمەند، خەڵکی گوندی مەرگەیە و کاری بەبازاڕکردنی بەرهەمی هەنجیری گوندەکەیان دهكات، ئەو بە SNNی وت: “دواین شەپۆلی گەرمای هەفتەی رابردوو زیانێکی زۆری بە بەرهەمی هەنجیر گەیاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەنجیری گوندەکەمان تایبەتمەندی خۆی لە دەستنەداوە و لە بازاڕەکاندا خواستی لەسەرە، زۆرینەی بەرهەمی گوندەکەمان لە بازاڕەکانی سلێمانی ساغ دەکەینەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو: “ئەمساڵ چەند کڕیارێکی عەرەب لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق، کڕیاری هەنجیری مەرگە بوون، ئەوان هەنجیرەکەیان بۆ دروستکردنی مرەبای هەنجیر کڕى، چونكه بەهۆی باشی جۆرەکەی هەنجیری مەرگە زۆر گونجاوە بۆ دروستکردنی مرەبا”.
مام خدر باس لەوەش دەکات: “ڤایرۆسی کۆرۆنا تاڕادەیەک کاریگەری هەبووە لەسەر بازاڕی هەنجیر و بەراورد بە ساڵی پار نیوەی نرخەکەی لە دەستداوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



