جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى: راسته رێژه‌ى تووشبوون به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: راستە نەخۆشخانەکان رێژەیەکی بەرچاو لە تووشبووانی کۆرۆنای تێدایە، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکيدان، ده‌شڵێت: به‌كارهێنانى چاره‌سه‌رى پلازما له كوردستان پێش به‌شێك له وڵاتانى جیهان بوو.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی لە میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (ده‌نگى ئه‌مریكا) باس له دۆخى كۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و ده‌ڵێت: “رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى له به‌رزبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڵام هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه، ئه‌وه‌ش راسته كه نەخۆشخانەکان رێژەیەکی بەرچاو لە تووشبووانی کۆرۆنایان تێدایە، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکدان”.
له‌باره‌ى به‌كارهێنانى چاره‌سه‌رى پلازماى نه‌خۆشانى چاكبووهوهى كۆرۆنا بۆ ئه‌و تووشبووانه‌ى كه باسى ته‌ندروستیان ناجێگیره بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو : “بەر لە چەندین وڵات لە هەرێمی کوردستان چارەسەری پلازما بەکارهاتووە و سوودی بۆ بەشێک لە نەخۆشەکان هەبووه”.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ى خۆپارێزى هاووڵاتییان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “هەرچەند هاووڵاتییان خۆپارێزی دەکەن، بەڵام بەپێی پێویست پابەندنین بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە، خراپی باری ئابووری خەڵک و نەبوونی مووچە ئەمانە هۆکارێک بوون لە رێگریکردن لەوەی هاووڵاتییان نەتوانن بە تەواوی پابەندی رێنماییەکان بن”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



