حەشدی شەعبی ژمارەیەک هاووڵاتی لە ناوچەیەکی جێناکۆک دەستگیرکرد

هێزەکانی حەشدی شەعبی
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو له سنوورى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش په‌لامارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیان دا و به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادان دوو چه‌كدارى حه‌شد كوژران, له به‌رامبه‌ریشدا له لایه‌ن حه‌شده‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى ده‌ستگیركراون.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNى راگه‌یاند؛ دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له گوندى گڵهیى كه ده‌كه‌وێته نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش په‌لامارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیاندا و به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه دوو چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.
وتیشى، هه‌ر شه‌وى رابردوو له لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شده‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى گوندى گڵهیى و ده‌وروبه‌رى بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی داعش” ده‌ستگیركراون و ئه‌مڕۆش هێزەکانی حەشدی شەعبی چوونه‌ته‌وه ناوگوندهكه و ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەی ناوچەکەیان دەستگیرکردووە و تاوه‌كو ئێستا ئازادنەکراون.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، جموجوڵى چه‌كدارانى داعش و په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان زیاتر بووه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



