
SNN
ئەمڕۆ دوو شەممە دانیشتنیکی دیکەی دادگاییکردنی کەیسەکەی تاریقی بەقاڵ لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو و کەسوکاری تاریقی بەقاڵیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: ترسمان هەیە بڕیاری لەسێدارەدانی بکوژانی تاریق هەڵبوەشێتەوە.
خوشکی تاریقی بەقاڵ راگەیاند: دادگای هەولێر تێهەڵچوونەوە (تەمیز) بۆ بڕیاری لەسێدارەدانی بکوژانی تاریقی بەقاڵ کردووە و دووبارە ئەم کەیسە گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای سلێمانی.
وتیشی: “تاوانبارەکان ژمارەیەک پارێزەریان گرتووە و بەرگری لەخۆیان دەکەن و دەیانەوێت بڕیاری لەسێدارەدانیان لەسەر سووک بکرێت، تاوانبارەکان لەبەردەم دادگا ئێستا دەڵێن ئێمە تاریقمان نەکوشتووە، بەڵکو لەژێر ئەشکەنجەدا ئەو تۆمەتەمان خستۆتە پاڵ خۆمان، ئەگەرنا ئێمە تاریقمان نەکوشتووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوانباران پێویستە لەسێدارەبدرێن و حکومەت و لایەنە بەرپرسەکان لەسەر ئەم کەیسە بێنەسەرخەت.
رۆژی 7ی نیسانی 2019 گروپێکی تاوانکاری لە شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران، کە ژمارەیەک تاوانی جۆراوجۆریان لەکوشتن و ڕفاندن و دزیکردن و تاوانی دیکە ئەنجامدابوو، لەناو تاوانەکانیاندا دانیان بەکوشتنی تاریقی بەقاڵدا نا.
تاریقی بەقاڵ یەکێکە لەدووکاندارەکانی شاری سلێمانی، ڕۆژی 18ی 12ی 2018 لە پاش داخستنی دوکانەکەی، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بێسەروشوێن بوو، دوای چوار مانگ، دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی تەرمەکەیان دۆزییەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



