
رۆناڵد کومان
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاوە کارەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە 9 یاریزان دەستپێکردووەو لەسەر داوای کومانی راهێنەر دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بەرشەلۆنە دەیەوێت فلتەر لە لیستی یاریزانەکان بدات، لە هەموو یاریزانەکانی ئێستای یانەکە 9 یاریزان لە پلانەکانی رۆناڵد کومانی راهێنەر نین، دەبێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دەستبەرداریان ببێت.
یاریزانەکانیش بریتین لە سوارێز، ڤیدال، ئۆمتیتی، تۆدیبۆ،رافینیا، واگی، ئەلینا، میراندا و بۆسکێتس.
لە ئێستادا داهاتوو دوو یاریزان روون بووەتەوە، سوارێز پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس دەکات و ڤیدال یانەی ئینتەرمیلانی هەڵبژاردووە، ئەگەر حەوت یاریزانەکەی تر گرێبەستیان بۆ بێت، ئەوا بەرشەلۆنە دەستبەرداریان دەبێت، بەڵام تا ئێستا یانەکە بە فەرمی هیچی بە دەست نەگەیشتووە.
بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی یانەی بەرشەلۆنە، یانەکە پلانی نیە گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



