24 تووشبووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان گیانیانله‌ده‌ستدا

تاقیگه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 788 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون، 24 تووشبوو گیانیانله‌ده‌ستداوه و 432 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردووه، “له كۆى 5 هه‌زار و 50 پشكنین كه ئه‌نجامدراون له شه‌و و رۆژى رابردووا 788 تووشبووى نوێ ده‌ستنیشانكراون به‌مشێوه‌یه: 281 له هەولێر، 104 له سلێمانی، 24 گەرمیان، 349 له دهۆك، 30 له هەڵەبجە”.
له‌باره‌ى ئامارى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “431 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 221 له هەولێر، 38 له سلێمانی، 36 له گەرمیان، 106 له دهۆك و 30 له هەڵەبجە”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى مردنیشى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاشكراكردووه كه تێیدا هاتووه، “24 تووشبوو گیانیانله‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: حه‌وت له هەولێر، 12 له سلێمانی، یه‌ك له ڕاپەڕین، سێ له دهۆك و یه‌ك له هەڵەبجە”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 32 هه‌زار و 998 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون، 20 هه‌زار و 923 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 231 تووشبوو كۆچى دواییان كردووه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



