
سەۆکی سوریا و وەفدە رووسییەکە
SNN
سەرۆکی سوریا رایدەگەیەنێت “وڵاتەکەی بە پەرۆشەوە سەیری سەرکەوتنی بواری وەبەرهێنان دەکات کە حکومەتی رووسیا دەستی داوەتێ لە سوریا، ئاماژە بەوەشدەکات “لەگەڵ رووسەکان لە زۆر لایەندا کۆکین”.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شاری دیمەشقی پایتەخت پێشوازی لە یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد .
لە کۆبوونەوەی هەردوولا لایەنی سوری و رووسیی جەختیان لەوە کردۆتەوە دەبێت کێشەی سوریا بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێت و هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا رایگەیاند “مۆسکۆ پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و خۆی بەرز هەڵدەسنگێنێت و پەرەشیان پێدەدرێت لە داهاتوودا”.
هاوکات بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا وتی: “وڵاتەکەی بە پەرۆشەوە سەیری سەرکەوتنی بواری وەبەرهێنان دەکات کە حکومەتی رووسیا دەستی داوەتێ لە سوریا”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



