
ممفیس دیپای
SNN Sport
لە نوێترین لێدوانیدا پاش یاری بەرامبەر بە ئیتاڵیا کە هۆڵەندا 1-0 لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دۆڕا،ممفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندا باس لە رۆشتنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات و ئاگاداری گرنگیدانی یانە کەتەلۆنیەکەیە.
دیپای دەڵێت:”پێویستە بزانین چی رودەدات، من سبەی پەیوەندی بە یانەکەمەوە دەکەمەوە، گوێم لە گرنگیدانی چەند یانەیەک بووە، بەڵام هیچ شتێک دەربارەیان ناڵێم، با ببینین بزانین لە رۆژانی داهاتوو چی روودەدات”.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانەی لیۆنی فەرەنسی نرخی دیپای بە 30 ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە،بەرشەلۆنە لەسەر داوای رۆناڵد کومان دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات و بۆ جێگرەوەی سوارێز لە وەرزی نوێ یاری پێ بکات، کە هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە ریزەکانی بەرشەلۆنە بەرەو یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت.
دیپای هۆڵەندییەو تەمەنی 26 ساڵە، لە یانەی لیۆنی فەرەنسی یاری دەکات، دەتوانێت لە هەموو هێڵەکانی پێشەوەی یاریگا یاری بکات، ئەمەش وای لە کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە کردووە، گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



