ئەوروپا بە سەرکردایەتی فەرەنسا ئامادەکاری دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیا

SNN
فەرەنسا بڕیاریداوە کە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو چەند وڵاتێکی ئەوروپا کۆبکاتەوە، بۆ تاوتوێکردنی گرژی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەریایی سپی و دەستێوەردانەکانی تورکیا بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، یۆنانیش ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی شکاندووە.
فەڕەنسا دەیەوێت لە دەریای سپی ناوەراست سنورێک بۆ گەڕان و پێشێلکارییەکانی تورکیا دابنێت، بۆ ئەمەش بانگێشتی وڵاتانی (ئیتاڵیا، ئیسپانیا، پورتوگال، ماڵتا، یۆنان و قوبروس) کردووە.
نیکۆس دیندیاس، وەزیری بەرگری یۆنان ئاماژە بەوە دەکات، کە تورکیا تاکە وڵاتە لە جیهاندا کە لە چەندین جەبهەوە، پێشێلکاری کردووە بەرامبەر وڵاتان و لەکاتی ئێستاشدا لە دەریایی سپی ناوەڕاست هەمان کار دووبار دەکاتەوەو بەمەش پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە بە زووترین کات تورکیا راگیرێت، هەرەشەکانی تورکیا تەنیا بۆ سەر وڵاتانی ئەندام نییە لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر خودی یەکێتی ئەوروپا.
بەهۆی گەڕان بە دوای نەوت و غاز و ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست، ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان تورکیا و یۆنان و هەرهاوەها تورکیا و قوبروس، تورکیا بە بیانوی ئازادی بوونی گەڕان لە دەریایی سپی ناوەڕاست پێشکاری بەرامبەر بە چەند وڵاتێک کردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


