گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 8/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (8/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- رامۆس” هێرشبەری سەرەڕم”
- رامۆس گەڕایەوە بۆ گۆڵکردن و سەرکردایەتی ئیسپانیای کرد بۆ تۆمارکردنی دوو گۆڵی مێژوویی لە ئۆکرانیا ، کە لە ئێستادا ناوی لە لیستی گۆڵکارانی مێژووی وڵاتەکەیەتی.
- رامۆس توانیویەتی 18 گۆڵ لە وەرزەکانی 2018-2019 بکات کە 11 گۆڵی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بووەو 7 گۆڵ لەگەڵ ئیسپانیا، 11ی بە لێدانی سزاو 7 گۆڵی بە لێدانی سەر بووە.
- لە کۆتا دوو وەرزدا 34 گۆڵی کردووە،ژمارەکانی هاوشێوەی یاریزانانی وەک بەیڵ، مۆراتا،رۆدریگۆ، جێرارد مۆرینۆو لاوتارۆیە.
- لە وەرزەکانی 2019-2020 توانیویەتی 16 گۆڵ بکات کە 3 گۆڵی بۆ ئیسپانیا بووە،9 گۆڵ بە لێدانی سزاو 5 بە لێدانی سەر بووە،گۆڵێک لە کاتی یاری بووەو گۆڵێک بە لێدانی راستەوخۆ بووە.
- جەیمس رۆدریگێز بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنەوە کرد.

ئاس:
- میسی 17
- میسی دەستبەرداری قەیرانەکانی دەبێت لەگەڵ بەرشەلۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان، پێش یارییەکانی وەرزەکە، ئەمەش پاش 17 ساڵ لە یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ بەرشەلۆنە.
- رۆژی یەکشەممە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووەو رۆژی دووشەممە یەکەم کەس بووە هاتە راهێنانەکان، بەڵام بە جیا راهێنانی کردووە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- تاقیکردنەوەی میسی.
- لیۆ جارێکی تر پەیوەندی بە یانەکەیەوە کردەوە، بەڵام بە جیا راهێنانی کرد، ئەمەش بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا.
- دوێنێ کومان بە میسی راگەیاندووە تۆ سەرکردەی یانەکەی،وە ئەو دڵنیایە کە بە پەرۆشی بۆ میسی دەگەڕێنێتەوە.
- یانەی لیۆن داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دیپای.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ مانچستەرسیتی بکات بۆ گواستنەوەی ئیریک گارسیا بکات.

سپۆرت:
- بە خێربێیتەوە بۆ ماڵەکەت ئەی لیۆ میسی.
- میسی گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان دوای ئەوەی بڕیاری مانەوەی دا.
- ئەو یاریزانە ماوەی نیو کاتژمێر لەگەڵ کومان کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە زۆرترین بەشداریت پێ دەکەم.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



