باوكی ئەو كچە حەوت ساڵانەی كە دەستدرێژی كرابووەسەر لەژێر هەڕەشەی کوشتندا هەولێری جێهێشت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی باوكی ئەو كچە تەمەن حەوت ساڵانەی كە لە شاری هەولێر دەستدرێژی كرابوویە سەر و دواتر دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ تۆمەتبارەكانی دەركرد، بەهۆی هەڕەشەی كوشتن و دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی، بەناچاری شاری هەولێری بەرەو سلێمانی جێهێشتووە.
لوقمان ئیسماعیل، باوكی (لاڤان) ئەو كچە تەمەن حەوت ساڵانەی كە لە شاری هەولێر دەستدرێژی كرایە سەر بە SNNی راگەیاند: “سەرەڕای ئەوەی دادگای هەولێر بە بڕیارێكی نایاسایی بڕیاری ئازادكردنی تۆمەتبارانی كەیسی (لاڤان)ی دەركرد، ئەو تۆمەتبارانە لەدوای بڕیارەكە دەستیان كردووە بە هەڕەشەی كوشتنی ئێمە و بە جدی مەترسی لەسەر ژیانی ئێمە دروستبووە، بەجۆرێك هەر لەناو دادگا هەڕەشەی كوشتیان لێكردین، ئێمە بۆ پاراستنی ژیانی خۆمان و خێزانەكەم بەناچاری شاری هەولێرم بەجێهێشتووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەسانەی كە هەڕەشی كوشتنیان لێكردووم بەرپرسی سەربازین بەڵام بە جلی مەدەنییەوە هەر لەناو دادگای هەولێر هەڕەشەی كوشتنیان لێكردووم، ئەوە سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا سێ جار لەسەر سكاڵای ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە دەستدرێژیكردنە سەر كچەكە دەستگیركراوم و بە كەفالەكەت ئازادكراوم، لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نیشتەجێبووم و لەلایەن خەڵكی ئەم شارەوە هاوكاری كراوم و جێگەی نیشتەجێبوونم بۆ دابینكراوە، خەڵكی ئەم شارە سەلماندیان كە شارەكەیان شاری هەڵمەت و قوربانییە.
لوقمان ئیسماعیل، باوكی (لاڤان) ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەنیم جارێكی دیكە بگەڕێمەوە شاری هەولێر چونكە كەسوكاری تۆمەتبارەكان كەسانی سەربازین و دەستیان دەڕوات، منیش كەسێكی بێ دەسەڵاتم بەڵام هەرگیز لە مافی كچەكەم خۆشنابم.
جێهێشتنی شاری هەولێر لەلایەن (لوقمان ئیسماعیل) لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو دادگای هەولێر بە بیانوی نەبونی بەڵگە سەرجەم تۆمەتبارانی دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر ( لاڤان)ی كچە حەوت ساڵانەكەی هەولێری ئازادكرد.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



