له فیفا سكاڵا له دژی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق تۆمارده‌كرێت

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
SNN Sport
نزار ئه‌حمه‌د پارێزه‌ری پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق سكاڵایه‌كی له دژی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق پێشكه‌ش به فیفا كرد، به پێی وته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره بێت به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ته له كاره‌كانی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه.
ئه‌حمه‌د له لێدوانێكیدا وتی:” نامه‌یه‌كه‌م ناردووه بۆ فیفا ، تیایدا سكاڵا له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌م به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حكومەت له كاره‌كانی”.
روونیكرده‌وه:” ئه‌و نامه‌یه‌ی پێشكه‌شی فیفا كراوه به ناوی 14 ئه‌ندامی دەستهی گشتییه و هاوپێچ كراوه به بریكارنامه‌ی رێپێدانی فه‌رمی و له نێو ئه‌و بریكارنامانه یان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ، هه‌ر یه‌ك له یانه‌ی نه‌وت ، سناعات كاره‌باییه ، حدود و یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق لقی موسڵی تیدا نیه “.
هه‌روه‌ها وتی:”سه‌رم سوڕماوه چۆن نه‌زانی هه‌ندێک كه‌س له پێناو ئەوەی لە ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ركه‌ون و تۆمه‌تبارم بكه‌ن به پێشكه‌شكردنی نامه‌كه به ناوی ئه‌وان ، بێ ئه‌وه‌ی به ئاگابن له سه‌ر ده‌ق و هاوپێچی نامه‌كه و بریكارنامهكانی هاوپێچی ، به لێدوانه‌كه‌ی پشت به قسه و درۆی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه ده‌به‌ستن و رێ به خۆیان ده‌ده‌ن به‌م شێوه‌یه ئاڕاسته بكرێن”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



