نزار مەحمود: گۆڕان كۆنفڕانسى نیشتمانى ده‌كات، به‌ڵام رێكخه‌رى نوێ هه‌ڵنابژێرێت

بزوتنەوەی گۆڕان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نيشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەگەر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا رێگر نه‌بێت لە چەند مانگی داهاتوودا كۆنفڕانسى نيشتمانی بزووتنەوەكەمان ئەنجام دەدەین، بەڵام سەركردایەتی نوێ هەڵنابژێرین.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتيمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: “دەبوو هەرزوو بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و كۆنفڕانسی نیشتمانی ئەنجام بدایە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە سیاسی و تەندروستی و ئابوورییەی لە ناوچەكەدا دەگوزەرێت نه‌مانتوانیووه له‌كاتى خۆیدا كۆنگرە یان كۆنفڕانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەببیەن، هەرچەندە ئامادەكاری باشیشمان بۆى كردووە”.
وتیشى: “ئەگەر دۆخی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا رێگر نه‌بێت، لە چەند مانگی داهاتوودا كۆنگرەی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدەین، بەڵام لە كۆنگرەدا سەركردایەتی نوێ هەڵنابژێرین”.
له‌باره‌ى شێوازى كۆنفڕانسهكهیانهوه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەم مۆدێلەی ئێمە بە جۆرێكە هەموو ئۆرگانه‌كان و مەكۆیەكان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن، دواتر باژێروان هەڵدەبژێردرێت و باژێروانیش راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كاتێكدایه كه له ئێستادا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به قۆناغێكى سه‌ختى ناكۆكى ناوخۆیدا تێده‌په‌ڕێت، دوو ده‌نگى جیاواز دروستبوون له‌سه‌ر كشانه‌وه یان نه‌كشانه‌وه‌ى تیمه‌كه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێم، فراكسیۆنه‌كه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌كه به “وازهێنان له‌و ئامانجه سهرهكیهى كه گۆڕان له‌پێناویدا دروستبوو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



