یه‌كێتیی باله‌ی عێراق چالاكییه‌كانی دواده‌خات و پیشمەرگەی سلێمانی چاوی له پارێزگاریكردنە لە نازناوه‌كه

دیمەنێک لە یاری بالە لە خولی عێراقی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق گلۆپی سه‌وزی بۆ وه‌رزشكارانی عێراق داگیرساندووە بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان، به‌ڵام یه‌كێتیی باله‌ی عێراق به‌هۆی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بڕیاریدا چالاكییه‌كانی خۆی بۆ كاتێكی تر دوابخات و تائێستاش چاره‌نووسی خولی بژارده‌ی بالەی عێراق دیارنیه.
راهێنه‌ری پاڵه‌وانی عێراقیش نایشارێته‌وه دواكه‌وتنی خولی عێراق بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دووەم بۆ یانه‌كان سوودی زیاترە بۆ ئاماده‌كاری گشتی و تاكیش، جگه له‌یه‌ك گۆڕانكاری سه‌رجه‌م یاریزانانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه له تیپه‌كه ماوه‌ته‌وه و به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه‌ش چاویان له خوله‌كه‌یه.
جه‌مال عه‌ل ره‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتیی باله‌ی لقی سلێمانی عێراق دەڵێت:” به‌داخه‌وه به‌هۆى زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه یه‌كێتیی باله‌ی عێراق بڕیاریدا كێبڕكێكانی خولی پله‌یه‌كی عێراق بۆ 5ی مانگی تشرینی دووه‌م دوابخات، هه‌روه‌ها خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ له دایكبووانی 2003 به‌ره‌و سه‌ره‌وه له 30تشرینی یه‌كه‌م دواخرا، خولی بژارده‌ی عێراقیش له كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دووەم ئه‌نجام ده‌درێت”.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كانه‌بی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی بژارده‌ی عێراق وتی:” له راستیدا به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق له مانگی تشرینی دووەم بۆ یانه‌كان سوودێكی زیاتری ده‌بێت، چونكه ده‌توانن له‌سه‌ر ئاستی تیپ و یاریزانانیش ئاماده‌كاری زیاتر بكه‌ن، بۆیه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌مساڵیش به‌ئامانجی پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه به‌شداری خوله‌كه ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان، جگه له گۆڕانكاری له یه‌ك یاریزاندا سه‌رجه‌م یاریزانانی وه‌رزی رابردوو ماونه‌ته‌وه”.
یانە بەشداربووەکان بریتین لە پێشمەرگەی سلێمانی، بەحری، جەیش، شورتە، گازی باشوور، ھەولێر و حەبانییە.
بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی یاری باله له هه‌رێمی كوردستان ، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خاوه‌نی دوو نازناوی خوله‌كه‌یه، به‌رای زۆربه‌ی شاره‌زایانی یاریه‌كه له كوردستان و عێراقیش ئه‌مساڵ جارێکی تر ئەم یانەیە یه‌كێكه له پاڵێوراوه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ بردنەوەی نازناوه‌كه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



