نه‌خۆشخانه 100 قهرەوێڵهیهكهى گه‌رمیان بووه‌ته شوێنى کات بەسەر بردنی گه‌نجان

نەخۆشخانەی منداڵانی کەلار
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ماوه‌ى حه‌وت ساڵه هه‌یكه‌لى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 100 قهرەوێڵهیى له گه‌رمیان دروستكراوه و وه‌كو چه‌ندین پڕۆژه‌ى دیكه كه‌وتووه و له ئێستادا به‌شێك له گه‌نجان بۆ كات به‌سه‌ربردن و دۆمینه‌كردن ڕووده‌كه‌نه ئه‌و بینایه.
نه‌خۆشخانه‌ى 100 قهرەوێڵهیى له شارى كه‌لار له 18ى ئابى 2013 لە سه‌ر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان به بڕى 27 ملیۆن دۆلار به‌ردى بناغه‌ى دانرا كه تایبه‌ته به مناڵان.
یونس ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به كاروبارى هونه‌رى به SNNى راگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژه‌یه له پڕۆژه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى په‌ره‌پێدانى ناوچه جیایاكانى هه‌رێمه‌و بودجه‌كه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه و له سنوورى گه‌رمیان نزیكه‌ى 45 پڕۆژه‌ى له‌و شێوه‌یه هه‌یه‌و په‌كیان كه‌وتووه و هه‌رچییان كردووه بۆ جوڵاندن و خستنهوهكاریان، به‌ڵام هیچ سودێكى نه‌بووه.
وتیشى، “سه‌رپه‌رشتى ئه‌و پڕۆژانه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌یه و ئیشوكاره‌كان هه‌موویان وه‌ستاوه و هه‌رچه‌نده به‌ڵێنده‌ره‌كان هاتوونه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان و وه‌كو ئیداره‌ى گه‌رمیان پشتگیری به‌ڵێنده‌ره‌كانیان كردووه، چونكه هه‌موو كۆمپانیاكان پێشینه‌یان لاى حكومه‌ته‌و هیچیان بۆ ناكرێت”.
پڕۆژه‌ى دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى 100 قهروێڵهى بۆ مناڵان له كه‌لار ماوەی تەواوکردنی بریتى له 800 ڕۆژ، به‌ڵام له 1ى ئازارى 2015 كۆمپانیاى جێبه‌جێكار كاره‌كانى راگرت و ته‌نها 30 له سه‌دى پڕۆژه‌كه‌ى ته‌واو كردووه و بڕى چوار ملیۆن دیناریشى خه‌رجكردووه.
پێشتر به‌رزان وه‌لى یه‌كێك له به‌ڵێنده‌ره‌كانى گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كرد، وه‌كو به‌ڵێنده‌ره‌كانى گه‌رمیان پێشینه‌یه‌كى زۆریان لاى حكومه‌تى هه‌رێمه و هه‌رچه‌نده هه‌وڵده‌ده‌ن، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه هیچیان بۆ ناكرێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌و پێشینه‌یان بۆ بخرێته‌سه‌ر ئه‌ژمارى بانكى یان هه‌ر شێوازێكى تر كه به‌ڵێنده‌ره‌كان هه‌ست به‌وه بكه‌ن كارێكیان بۆكراوه.
وتیشى، “به‌و هۆیه‌وه به شێك له كۆمپانیاكان بێ ئیش و مایه‌پوچ بوون و هه‌روه‌ها له سنوورى گه‌رمیانیش نزیكه‌ى 45 پڕۆژه په‌كیان كه‌وتووه و وه‌كو به‌ڵێنده‌ره‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه زیانى زۆریان به‌ركه‌وتووه”.
پرۆژه‌كانى گه‌رمیان كه نزیكه‌ى 45 پرۆژه‌ى گه‌وره بچووكن و یه‌كێك له‌و پڕۆژانه نه‌خۆشخانه 100 قهروێڵهییهكهیه هه‌رچه‌نده له ساڵى 2015 به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى ڕاگیرا، به‌ڵام تا ئه‌و كاته كۆمپانیا ده‌بوایه 75 له سه‌دى كاره‌كانى ته‌واو بكات كه‌چى 30 له سه‌دى ته‌واو كردووه و له ئێستاشدا به‌شێك له گه‌نجانى ناوچه‌كه له هاوین و زستان وه‌كو شوێنى كات به‌سه‌ربردن و دۆمینه‌و یارى كردن هه‌یكه‌لى نه‌خۆشخانه‌كه به‌كارده‌هێنن.
ته‌واونه‌كردنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش له كاتێكدایه ناوچه‌یه‌كى وه‌كو گه‌رمیان له رووى كه‌رتى ته‌ندروستییه‌وه كه‌موكورتى زۆره و پێویستى و گرنگییه‌كى به‌رچاوى بۆ هاووڵاتییانى سنووره‌كه و پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر نه‌خۆشانى سنووره‌كه ڕوو له سلێمانى و شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم نه‌كه‌ن.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



