
شاندی هەرێم لە بەغدا
SNN
كۆبوونەوەی وەفدی باڵای حكومەتی ھەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی و كارەبای عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 9ی ئەیلول، كۆتایی ھات.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان بەگشتی، سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران بە SNNی رایگەیاند: كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوون، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان كرا، بەتایبەی پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و چۆنییەتی جێگیر كردنیان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 كە ئێستا حكومەتی عێراقی لەسەرووبەندی داڕشتنەوەیەتی.
ھەروەھا وتی: “كۆبوونەوەی لیژنە لاوەكییەكان بەردەوام دەبن لە بەغدا تا ئەوكاتەی دەگەنە میكانیزمێكی گونجاو، بە پشت بەستن بە دەستور، بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتە یاسایی و تەكنیكییەكان”.
سەمیر ھەورامی لەبارەی رێككەوتن لەسەر پرسە ھەڵپەسێردراوەكان، وتی: “قوباد تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكان ئامادەیی ھەرێمی نیشانداوە بۆ رێككەوتن لەبارەی پرسی داھاتی نەوت و دەروازە سنورییەكان و پرسی داھاتە نا نەوتییەكانی تر”.
وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەوەشی ڕاگەیاند: كە وەفدە باڵاكەی ھەرێم ھەر ئەمشەو دەگەڕێتەوە ھەولێر.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



