
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمی له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، پێشوازى لێكرا.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌بێت، دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه، دواتر سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك ده‌كات”.
وتیشى: “له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دهۆك سه‌رۆكوه‌زیران ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل، كه‌مپى قادیاى كوردانى ئێزدى و چه‌ند گوندێك له سنوورى ئامێدى به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه به‌هۆى بۆردومانه‌كانى توركیاوه زیانى پێگه‌یشتووه، دواتر سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ ئه‌نجام ده‌دات”.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و سهرۆكوهزیرانهى عێراقه بۆ هه‌رێم له‌دواى بوونى به سه‌رۆكوه‌زیران، له‌دواى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه دێت كه شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له چه‌ند رۆژى رابردوودا له به‌غدا ئه‌نجامیدان له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


