جوتیاران هاتنەكەی كازمی بە دەرفەت دەزانن و داوای 557 ملیۆن دیناری لێدەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
ژمارەیەك لە جوتیارانی ناوچەی شارەزوور و گەرمیان و بتوێن و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان، هاتنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەدەرفەت دەزانن بۆ داواكردنی بڕی 557 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ، ئەمڕۆش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت.
سامان حسێن، نوێنەری جوتیارانی دەشتی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكی زۆرە لە هەوڵی ئەوەداین كە سەردانی بەغدا بكەین و لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە نوێنەرایەتی جوتیارانی هەرێم كۆببینەوە بۆ داواكردنی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ پارەی گەنمی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 و كە بڕی پارەكە 557 ملیۆن دینارە، بەڵام لە ئێستادا كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆخۆی هاتوەتە هەرێم ئەمە بەدەرفەت دەزانین لە هەرێمی كوردستان یاداشتی داواكارییەكانمان ئاراستە بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، “سەرەتا بڕیاربوو كە سەرجەم جوتیاران لەبەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجە كۆببینەوە و داواكارییەكانمان پێشكەش بكەین، بەڵام زانیاریمان پێدراوە كە كازمی دەرفەتی نییە لە هەڵەبجە نوێنەری جوتیاران ببینێت بۆیە بڕیاماندا كە بەشێكمان بچینە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەوێ چاوەڕێی هاتنی ناوبراوبكەین بۆ ئەوەی داواكارییەكانمان بخەینە بەردەستی سەرۆك وەزیران”.
نوێنەرەكەی جوتیارانی دەشتی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، بەشێكی دیكە لە جوتیارانمان لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەمێننەوە و لە وێش هەوڵدەدەین دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەین، چونكە ئەوە مافێكی سروشتی جوتیارانە و دەبوو هەرزوو حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی خەرجبكردایە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


