
SNN
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕێكخراوی ئۆپێك ئاشكرای كرد: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕێكخراوەکە كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی خۆی له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له به‌غدا ساز بكات، كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ساڵیادی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوهكهیش.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بە ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی وتووە: هه‌موو بۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپیك له به‌غدا ساز بكرێت، ته‌نیا یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه و سازنه‌كردنی له به‌غدا، ئه‌ویش ڤایرۆسی كۆرۆنایه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه له عێراق به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵكشان بكات، ئه‌وا ئه‌سته‌مه ئه‌م بیرۆكه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێ و كۆبوونه‌وه‌كه له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
سەرچاوەکە وتوشیەتی: كۆبوونه‌وه‌كه له چواری مانگی كانوونی یهكهمواته مانگی 12ی ئه‌مساڵ ده‌بێت، به فه‌رمیش ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی ئۆپیك محه‌مه‌د باركیندۆ كردووه و ئه‌و داوایه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه و سكرتێری گشتی ئۆپیك و زۆربه‌ی وڵاتانی ناو ڕێكخراوه‌كه‌یش لارییان له‌سه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه نییه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



